وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند که ئه‌منیه‌تی ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌کانی له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێراقه و هێرشبه‌ره‌کانی سه‌ر کونسولخانەی ئێران له به‌سره ده‌بێت به تووندترین شێواز سزا بدرێن
و ده‌ستی شاراوه هه‌یه که ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق خراپ بکات و ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێت هه‌رچی زووتره بکه‌ره‌کانی ئه‌م کاره بدۆزێته‌وه ، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشی دڕندانه بۆ سه‌ر کونسوڵخانەی ئێران له به‌سره‌ی ئیدانه کرد و ڕایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تی عێراق له دابین کردنی ئه‌منیه‌ت بۆ بینا سیاسییه‌کان به‌رپرسه.
هەروەها جه‌ختی کردەوە : ئێمه داوای سه‌خت ترین سزا بۆ سه‌ر هێرشبه‌رانی کونسولخانەی ئێران له به‌سره ده‌که‌ین.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به هێرش کردنه سه‌ر کونسولخانەی ئێران له به‌سره وتی: به‌داخه‌وه ئه‌م هه‌واڵه ڕاسته و بینای کونسولخانەی ئێران زیانی زۆری به‌رکه‌وتووه، به‌ڵام جێگه‌ی خۆشحاڵییه که که‌س له فه‌رمانبه‌رانی ئێرانی بریندار نه‌بوونه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: ئێمه پێشتریش له‌مباره‌وه هۆشدارمان به ده‌وڵه‌تی به‌غدا داوه و هه‌ر جۆره ڕووداوێکی نه‌خوازراوی دیکه‌ش ڕوو بدات له ئه‌ستۆی ئه‌وانه و هێرشبه‌ره‌کان ده‌بێت به زووترین کات سزا بدرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە