به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری پارێزگای دیاله ده‌ڵێ، حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌نگ به كاندیدانی ئه‌وان نه‌ده‌ن تۆمه‌تی تیرۆریان بۆ دروست ده‌كه‌ن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و جگه له‌وه‌ش رۆژانه سه‌رانه له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن كه جاری وا هه‌یه له هه‌ر ئۆتۆمبیڵێك 100دۆلار وه‌رده‌گرن.
به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌ره‌ته‌په، كه‌مال ئیبراهیم راگه‌یاند: "یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتووه له دیاڵه كه بچن باره‌گای خۆیان له قه‌ره‌ته‌په بكه‌نه‌وه، دواتر حه‌سه‌ن عادل كه به‌رپرسی عهئایب ئههلوحهقه له قه‌ره‌ته‌په چووته سه‌ر به‌ڕێوبه‌ری ناحیهوجنێویان پێیداوه و پێیان وتووه كه تۆ ده‌ته‌وێ باره‌گای حیزبه كوردییه‌كان له‌شاره‌كه بكرێته‌وه و ئه‌ویش پێی وتوونه كه ده‌ستوور رێگه‌ی پێی داوه و ئه‌مانه مۆڵه‌تیان هه‌یه، بۆیه به‌ڕێوبه‌ری ناحیه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردووه و ئێستا كێشه كه‌وتووەته نێوان حه‌شدی شه‌عبی و به‌ڕێوبه‌ری ناحیه و رێگه ناده‌ن باره‌گای كوردی له قه‌ره‌ته‌په بكرێته‌وه.
كه‌مال ئیبراهیم گوتیشی، جگه له‌وه‌ش حه‌شدی شه‌عبی ماوه‌یه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌ره‌ته‌په چه‌ند بازگه‌یان داناوه هه‌ر ئۆتۆمبیڵێك له‌قه‌ره‌ته‌په بچێته ده‌ره‌وه یاخو به‌پێچه‌وانه‌وه بێته نێو قه‌ره‌ته‌په سه‌رانه‌یان لێ وه‌رده‌گرن كه جاری وا هه‌یه تا 100دۆلار له یه‌ك ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گرن.
به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌ره‌ته‌په ڕوونیشی كرده‌وه، چه‌ند كه‌سێك له‌حه‌شدی شه‌عبی خۆیان كاندید كردووه و له ئێستادا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌چنه سه‌ر ماڵی شێخ و كه‌سایه‌تیه‌كان عه‌ره‌بی سوونه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن پێویسته ده‌نگ بده‌نه كاندیدانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌گه‌ر نا ئێمه خوێنمان رشتووه تۆمه‌تیان بۆ دروستده‌كه‌ن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن كه پاڵپشتی له‌تیرۆر ده‌كه‌ن، بۆیه خه‌ڵك تووشی ترس و دڵه راوكێیه‌كی زۆر بوونه، بۆیه هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌ستیان كردووه به‌كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ خۆیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە