ئیسرائیل ، بکوژی ئێس - ٣٠٠ و ئێس - ٤٠٠ی داناسین

ئیسرائیل ، بکوژی ئێس - ٣٠٠ و ئێس - ٤٠٠ی داناسین

ئیسرائیل چەکە نوێیەکەی خۆی خستە ڕوو

بە پێی ڕاپۆرتێک لە وارسپات ، کۆمپانیای ئیسرائیلی " ئایرۆسپیس ئینداستریز " کە نموونەی نوێی بێهپادی خۆکوژییە پەردەی لادا کە بە ناوی " مینی هارپی " دەناسرێت .

کۆمپانیای ئیسرائیلی " ئایرۆسپیس ئینداستریز " ویدیۆیەکی لە فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی نوی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەل و پەلی دوژمن دیزاین کراوە درووست کردووە و لەم ویدیۆیەدا شێوازی کارکردنی بێهپادی خۆکوژ نیشان دەدرێت .

  خاڵێکی دیکە کە لە ویدیۆیەکەدا بەدی دەکرێ ئەوەیە کە ئەم بێهپادە ئۆتۆمبێلێکی ڕاداری سەربازی دەکاتە ئامانج و لە ناوی دەبات کە زۆر هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی ڕادارییە کە لە سیستەمەکانی ڕووسی " ئیس ٣٠٠ و ئێس – ٤٠٠ دا بە کار دەهێنرێت . و هەروەها ڕوون نییە کە ئامانجی بەکار هێنانی ئەم ئۆتۆمبێلە ئایا بەو مانایەیە کە فڕۆکەکانی بێ سەرنشینی نوێ بۆ لە ناوبردنی ئیستگاکانی ڕاداری ئەم جۆرە سیستەمانەیە یاخود نا ، دیار نییە .

لە ئێستادا زانیارییەکی زۆر لەمبارەوە سەبارەت بە فڕۆکەگەلی بێسەرنشینی نوێ لە بەر دەسیدا نییە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە