خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە

خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە

پەیامی کورد    ...    سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بەم شێوەیە رایگەیاند : رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٥ مووچەی مانگی شەشی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٨ مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٩ پشووی فەرمیە مووچەی هیچ وەزارەتێك دابەش ناکرێت.

سەرچاوەکە وتیشی، "ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/١٠ مووچەی وەزارەتی پەروەردە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/٩/١١ مووچەی وەزارەتی دارایی و ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/١٢ مووچەی وەزارەتی تەندرووستی دابەش دەکرێت".
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە