فەرماندەی ئەرتەشی ئێران ووتی: ئەرتەشی ئێران لە ژێر چاودێڕی ڕێبەری باڵا لە باڵاترین ئاستی ئامادە باشی دایە.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە پەیوەندییە گشتییەکانی لەشکری ۲٨ وشکانی کوردستان، سەر لەشکر عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران بە هاوڕێی فەرماندە باڵاکانی ئەرتەش لە پادگانی شاری سنە دیداریان کرد.
ئەو لە میانەی ئەم سەردانەدا ووتی: ئەرتەشی ئێران لە ژێر چاودێڕی ڕێبەری باڵا لە باڵاترین ئاستی ئامادە باشی دایە.
موسوی زیادی کرد دوژمن لە یەکگرتوویی سوپا و ئەرتەشی ئێران دەترسێت و بەردەوام لە دوای ئەوەدان ناژاوە و دڵەڕاوکێ درووست بکەن . بەڵام خەڵکی ئێران و هێزەکانی هەرگیز دەست لە یەکگرتووی هەڵناگرن.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا: ئێمە دەبێت لە بەرامبەر هەموو جۆرە خۆسەپاندنێک چ سەربازی، سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی لە خۆمان بەرگری بکەین. ئێمە بەردەوام لە دوای ئەوەوە بووین دۆخی ژیانی هێزکانی ئەرتەش باشتر بکەین.
سەرۆکی ئەرتەشی ئێران لە کۆتایدا ووتی: هێزەکانی ئێران هەمیشە گیان فیدا بوون و بە کەمترین ئاسانکاری ئیشان کردووە و کێشەکانیان بە دڵفراوانی قبوڵ کردووە. ڕاستیش ئەوەیە کە ئاسانکاری زیاتر بۆ ئەندامانی ئەرتەش بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە