پەیامی کورد ... دوو بەلەمی هەڵگری ١٧٠ پەنابەر لە دەریای مەدیتەرانەدا تێکشکا و هەموو سەرنشینەکانی گیانی خۆیان لە دەستدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی تێکشکانی دوو بەلەم هەڵگری ١٧٠ پەنابەر ، لە دەریای مەدیتەرانەدا ، ژمارەیەکی زۆریان گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکیش بێ سەروشوێنن کە بە ئەگەری زۆر لاشەکانیان وون بووە .
لە ڕاپۆرتی کۆمیساریای باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان دا هاتووە ١٧٠ کەس لە ئاکامی تێکشکانی دوو بەلەم گیانی خۆیان لە دەستداوە .
پێشتر ، گاردی تایبەتی ووڵاتی ئێسپانیا ٤٠١ پەنابەری لە دوو ڕۆژی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ دا لە مردن ڕزگار کردووە .
پێشتر لە هەواڵەکاندا هاتبوو کە وەزارەتی ووڵاتی ئیتاڵیا لەم دواییانە ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ١٥٠ هەزار پەنابەر لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ ەوە تاکوو ئێستا هاتوونەتە ناو ئیتاڵیا کە لە چاو ماوەی هاوشێوە لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە سەدا ١٠ زیادی کردووە .
بە پێی ئەم داتایانە ژمارەی منداڵانی پەنابەر و بێ سەرپەرشت کە داخیلی ئیتاڵیا بوونە هەروەها ڕووی لە زیاد بوون کردووە و لە ١٢ هەزار و ٣٦٠ کەسەوە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە بۆ ١٩ هەزار و ٤٢٩ کەس لەم ساڵ دا گەیشتووە ، زۆربەی ئەم پەنابەرانە بە پێی ئامارەکان لە ووڵاتانی نایجێریا ، ئێریتیری و گینە ن .
پائۆلۆ جێنتیلۆنی ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیتاڵیا سەبارەت بە کێشەی پەنابەران لەم دواییانە ڕایگەیاندووە : " ئیتاڵیا بەشی خۆی بە جێ گەیاندووە و ئێستاش نۆبەی یەکیەتی ئەورووپایە . ئەگەر ئەورووپا لە ڕاستای بەرەنگاربوونە لەگەڵ کێشە پەنابەران بە ڕێکەوتنە واژووکراوەکان ڕێز دانەنێت ، تووشی کێشەی زۆر جیددی دەبێتەوە . ئەم ڕووداوە دەبێ سەرپەرشتی بکرێت لە بەر ئەوەی کە ١٠ هەتاکوو ٢٠ ساڵی داهاتووش لەگەڵ ئێمەدا دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە