سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار لەنێو یەكێتی رایگەیاند كە سه‌ركه‌وتنى ئەم دواییەی باڵى كۆسره‌ت ره‌سول و زۆرینه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تی یەكێتی به‌سه‌ر باڵى ده‌ستڕۆیشتووى حزبەكەدا، گۆڕانكارییه‌كى گرنگه و لەژێر كاریگەرییە ناوخۆیى و عێراقى و ئیقلیمییەكان بەدی هاتووە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كە نەیویستووە ناوی بڵاوبێتەوە، ئاماژەی بەوە داوە كە پاش ئه‌وه‌ى به‌هۆى ئاشكرابوونى كارێكى ئه‌منى ده‌وڵه‌تى توركیاوه، نوێنه‌رى یه‌كێتى له ئه‌نقه‌ره ده‌ركرا، یه‌كێتى هیچ په‌یوه‌ندییەكى به‌و وڵاتە ئیقلیمیه‌وه نه‌ما، له ماوه‌ى ڕابردووش‌دا رێكخراوى سۆسیال دیمو‌كراتى جیهانى هۆشدارى داوه‌ته یه‌كێتى كه ئه‌گه‌ر هه‌ژمونى بنه‌ماڵه‌یی باڵ به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بكێشێت، ئه‌وا یه‌كێتى له‌و ڕێكخراوه جیهانیه دەردەكرێ و هیچ په‌یوه‌ندییەكى به‌رێكخراوه‌كەوه نامێنێت.
سەرچاوەكە ئاشكرای كرد كە سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى باڵى ده‌ستڕۆیشتووى یه‌كێتى بە خیانەتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كارێكى گرنگیان بۆ ئێران كرد، به‌ڵام به‌رپرسه ئێرانیه‌كان كه ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى یه‌كێتیین، له دواقۆناخدا هۆشدارییان داوه‌ته باڵى ده‌ستڕۆیشتوو و ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه بەوەی ئه‌گه‌ر به‌بێ جێگرى سكرتێر و زۆرینه‌ى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كۆنگره ببه‌ستن، ئه‌وا یه‌كێتى به‌راده‌یه‌ك بچووك ده‌بێته‌وه، كه ئێران ئاماده نابێت چیتر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماڵباتى تاڵه‌بانییش خاوه‌نى بن، به‌ڵكو له زۆنى سه‌وزدا بۆ هێزى ئه‌لته‌رناتیڤ ده‌گه‌ڕێ تا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكەن.
سەرچاوە ئاگەدارەكەی ناو یەكێتی ئاشكرای كردووە كە سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵى زۆرى باڵى ده‌ستڕۆیشتووى یەكێتى بۆ ئه‌وه‌ى عێراق و ئێران پشتیوانیان بن له‌وه‌ى كۆنگره‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و كوده‌تا به‌سه‌ر سه‌ركرده تێكۆشه‌رەكانى یه‌كێتیدا بكه‌ن، تاران و به‌غدا ئاماده نه‌بوونە ئه‌و كاره بكه‌ن و پێیانوابووه كە زۆرینه‌ى سه‌ركرده و كادیر و هێزى پێشمه‌رگه دژى ئه‌و كوده‌تایه ده‌بن و ڕه‌نگه كاره‌كه پێچه‌وانه ببێته‌وه، دواجار شه‌رعیه‌ت و خاوه‌نداریه‌تى یه‌كێتى بۆ ئه‌و زۆرینه‌یه بێت كه كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ سه‌ركردایه‌تى ده‌كات و ده‌ره‌نجام ماڵباتى تاڵه‌بانى له یه‌كێتى ده‌ربكرێن.
بەهۆی ئەم هەلومەرجانەی سەرەوە، ماڵباتى تاڵه‌بانى ناچار بوونە مه‌رجه‌كانى باڵى زۆرینه‌ى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ قبووڵ بكه‌ن به په‌راوێزخستنى كوڕه‌كانى شێخ جه‌نگى و شاناز برایم، به‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو كه له دوا كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تیدا، كۆنگره دواخرا و واده‌ى ئه‌نجامدانیشى دیارى نه‌كرا و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسییش جارێكى تر هه‌ڵبژێردرانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتى سكرتێرى گشتى به كۆسره‌ت ره‌سوڵ درا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە