پەیامی کورد ... بەنابە ڕاگەیاندنی وەزارەتی ووڵاتی میسر ، پۆلیسی ئەم وولاتە دەیان میلیشیای سەربازی لە هێرشێک بۆ سەر حەشارگەکەیان کوشتووە .
ئۆپراسیۆنی پۆلیس ڕۆژێک دوای تەقینەوەی بۆمبی دەستکرد لە نزیکی ئەهڕامی میسر ڕوویداوە .
وەزارەتی ووڵاتی میسر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە ئۆپراسیۆنی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ " ٢٩ی دێسەمبەر " لە باکووری پارێزگای سینای باکووری و شاری جیزە ٤٠ تێرۆریست کوژراون .
لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە میلیشیاکان لە حاڵی داڕشتنی بەرنامەدانانی زنجیرە هێرشگەلێکن کە ناوچە تێرۆریستییەکان ، کەنیسەکان و هەروەها هێرش گەلێک دژی هێزە سەبازییەکان بوونە .
هەروەها بەنابە ڕاگەیاندنی وەزارەتی ووڵاتی میسر ، ٣٠ میلیشیای سەربازی لە شاری جیزە و دە کەسی دیکەش لە شاری عەریش ، ناوەندی پارێزگای سینای باکووری لەم ووڵاتە کوژراون
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە