سێ لاوی کورد لە میاندواو دەستبەسەر کران

سێ لاوی کورد لە میاندواو دەستبەسەر کران

پەیامی کورد...سێ لاوی کورد لە میاندواو دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان لانی کەم سێ لاوی کوردی خەڵکی گوندی گامێش گولی سەر بە شاری میاندواو بە ناەکانی پەیمان تەهازاداە، ئەحمەد گورگین و ئیسلام فەیزی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکراون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، ئێوارەی سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢(١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و هاوکات لەگەڵ لێدان و ئەشکەنجە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەریانیان کردوون.

پەیمان تەهازاده، ئەحمەد گورگین و ئیسلام فەیزی دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم سێ کەسە و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتەپاڵیان لە بەر دەستدا نییە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە