پەیامی کورد ... حەیدەر عەبادی : ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت چەک هەڵدەگرن لە لای ئێمەی عێراقی جێگایان نییە
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند : ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت چەک هەڵدەگرن و تەماعی خزمەتکردنی کەسانی بیانی دەکەن لە لای ئێمەی عێراقی جێگایان نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک حەیدەر عەبادی لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسی : " منداڵانی ئازای ئێمە لە دامو دەزگای بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ تێرۆریسم دا ، حەشدی شەعبی و هەموو ئەو گرووپ و کەسانەی کە لە ژێر ئاڵای عێراق دا شەڕتان کرد و سەرکەوتوو بوون ، ئێوە بۆ یەکگرتن لە پارێزگاریکردنی عێراق و هاووڵاتییە کانی داوەت دەکەم " .
عەبادی هەروەها لە بەردەوامی دا نووسی : " بۆ ئەو کەسانەی کە ئەمنییەت بە یاری دەگرن و لە دەرەوەی دەوڵەت چەک هەڵدەگرن و کەسانێک کە تەماعی ئەوەیان کردووە کە خزمەتی کەسانی بیانی بکەن لە لای ئێمەی عێراقیدا جێگایان نییە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە