مەسرور بارزانی: سەرکۆنەکردن بەس نیە و پێویستە وەڵامی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێر بدرێتەوە

مەسرور بارزانی: سەرکۆنەکردن بەس نیە و پێویستە وەڵامی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێر بدرێتەوە

پەیامی کورد … مەسرور بارزانی: سەرکۆنەکردن بەس نیە و پێویستە وەڵامی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێر بدرێتەوە

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر هەولێر بڵاوکردەوە.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە: "سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد، بەڵام سەرکۆنەکردن بەس نیە و پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەوە".

 

دەشڵێت: "بەردەوامبوونی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە، کە لە لایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکان ئەنجام دەدرێن، شكۆ و توانای دەسەڵاتی حکوومەتی فیدراڵی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و سەقامگیریی عێراقیش تێکدەدات".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە