پەیامی کورد... شاخه‌وان عه‌بدوڵا: ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، هه‌موو بژارده‌كان كراوه‌ن
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند كه وه‌ك نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا تاكۆتایی ئه‌م هه‌فته راده‌وه‌ستن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی و دوای ئه‌و ماوه‌یه هه‌موو بژارده‌كان كراوه‌ن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "له‌رۆژی شه‌مه به‌رواری 2023/9/9 له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ خوشك و برایانم له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان جگه له نه‌وه‌ی نوێ بڕیارماندا كۆمه‌ڵیك هه‌نگاو بگرینه‌به‌ر بۆ دابین كردنی موچه‌ی خه‌لكی كوردستان و دانانی سنوریك بۆ برسیكردنی خه‌ڵك".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "هه‌نگاوی یه‌كه‌م كێشه‌كه‌مان رۆژی شه‌ممه برده په‌رله‌مان و هاوسۆزییه‌ك دروست بوو و كۆمه‌ڵێك بڕیاردرا".
وتیشی: "هه‌روه‌ها هه‌مان رۆژ ئێواره‌كه‌ی و له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حسێن و به‌ڕوونی داوامان كرد ده‌بێت سنوورێك بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابنرێت به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه، بڕیاردرا رێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه".
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد كه "دوێنێ له‌گه‌ڵ زۆرێك له هێزه سیاسییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش باسم له‌وه كرد ئێمه وه‌كو نوێنه‌رانی كورد تاكۆتایی ئه‌م هه‌فته راده‌وه‌ستین بۆ چاره‌سه‌ركردن و ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌دوای ئه‌وه هه‌موو ئه‌و رێكارانه‌ی پێویسته له‌سه‌رمان ده‌یگرینه‌به‌ر و سه‌رجه‌م بژارده‌كان له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان كراوه‌یه".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا راشیگه‌یاند كه "جیا له‌بابه‌تی بودجه بۆ بابه‌تی كه‌ركوك و كۆتاییهاتنی عه‌سكه‌رتاریه‌تی شاره‌كه و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و سزادانی تاوانباره‌كان و كێشه‌ی جوتیاران زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدرا، دواینیان كۆبونه‌وه‌ی دوینی شه‌و بوو كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگ له‌وباره‌وه درا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە