پەیامی کورد … ٧٥ پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە
د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كورستان ئاشكرایكرد: تائێستا ٧٥ پزیشك و كارمەندی تەندروستی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
د. ئاسۆ حەوێزی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەكردوە: لە ماوەی ١٣ مانگ و ٢٦ رۆژی رابردودا كە كۆرۆنا بڵاوبوەتەوە، زیاتر لە ٣ هەزار و ٨٠٠ پزیشك و كارمەند و فەرمانبەری كەرتی تەندروستی توشی كۆرۆنا بون.
وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی رونیشیكردوەتەوە: لەو ژمارەیەش ٧٥ كەسیان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تائێستا ١٤٨ هەزار و ١٠٩ توشبوی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون، لەو ژمارەیەش ١٢٤ هەزار و ٧٢٨ یان چاكبونەتەوە و ١٩ هەزار و ٤٩٢ کەسیان لەژێر چارەسەردان و ٣ هەزار و ٩٨٩ گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە