پەیامی کورد ... ووردەکاری نوێ سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بنکە نهێنییە مووشەکییەکانی ئێران لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
به پێی ڕاپۆرتێک بەرەبەیانی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی جانیوەری ، هاووڵاتی ٥٠ پارێزگای ئێران لەوانە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و هەمەدان، گوێبیستی دەنگە هەرە بەرزەکانی تەقینەوە ترسهێنەرەکان بوون.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەتا وەکوو هەمیشە لەوبارەیەوە بێدەنگیان هەڵبژارد و پاشانیش ڕایانگەیاند دەنگی هەورە بروسکە بووە. بەڵام دواتر نهێنی ئەو تەقینەوەیە بڵاو کرایەوە.
سەرەتا ، هۆکاری دەنگەکانی تەقینەوەکان لە شارەکانی سنە و کرماشان ڕایگەێندرا کە : بەرەبەیانی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی جانیوەری ، فڕۆکەگەلی شەڕکەری نەناسراو لەسەر ئاسمانی ئێران وەدەر کەوتن و هاوکات تونێلە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانیان لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی و چەن شوێنی ستراتیژی دیکەی شارەکانی کرماشان و هەمەدانیان تەقاندووەتەوە و پاشان ئاسمانی ئێرانیان بە جێهێشتووە .
پاش ئەم هێرشە، لە کاتێکدا کە هیچ شەڕکەرێک لە ئاسماندا نەبووە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بێ ئامانج و هەڕەمەکی دەستی بە تەقاندنەوە کردووە.
بە پێی هەواڵەکانی پێشوو ، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦ی جانیوەری ٢٠٢٢، ٩ مووشەکی سوپای پاسداران هەڵکەوتوو لە ملە ئەسەدئابادی هەمەدان تەقێنراوە و لانیکەم ٥ پاسدار کوژرا.
سوپای پاسداران تووشی شۆک بوون و هۆکاری تەقینەوەکە بۆیان دیاری نەبووە.
لە ڕاپۆرتێکی نهێنی کە بۆ ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی نێردراوە باسیان لە ئەگەری سیخوڕ و تێکدەری ناوخۆیی کردووە و باسیان لەوە کردووە سوپا خەریکی لێکۆڵینەوە لەبارەی بابەتەکەدایە.
لە نوێترین لێکۆڵینەوەکان و بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان لە نا خودی سوپای سوپای پاسداران ەوە ، ئاشکرا دەبێت ، پاش هێرشەکانی " ۲ هێرش، یەکەمیان هێرش بۆ پارێزگاکانی کرماشان و سنە و دووەمیان بۆ هەمەدان " "کۆگای مووشەکی تەنابەنده"ش لە ئەسەدئابادی هەمەدان بەتەواوی خاپوور کراوە.
کەوایە هێرشەکانی بەرەبەیانی یەکشەممە، هێرشی هاوکات بەدوو خاڵی ستراتیژی ئێرانە کە خەسارێکی یەکجار زۆر و گورزێکی بەهێزی لە سوپای پاسداران وەشاندووە.
لە هێرش بۆ کۆگای مووشەکی تەنابەندەی هەمەدان، ئەگەری هاوکاری هێزە ئێرانییەکان زۆرە و دیارە ئیسرائیل بە ئاسانی دزەی کردۆتە نێوانیان. بەڵام هێرش بۆ کرماشان و سنە لەڕێگەی شەڕکەرە ئاسمانییەکان ڕووی داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە