پەیامی کورد ... میدیاکانی ئاڵمانیا لە ڕاوەستاندنی پێداچوونەوەی داواکاری پەناهەندەیی ئاوارەکانی سووریا هەواڵیان دا
بە پێی راپۆرتێک ، گرووپی ڕۆژنامەوانی فانکە ڕۆژی شەممە بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی بەرپرسانی وەزارەتی ووڵاتی ئاڵمانیا نووسی ، دەوڵەتی پێداچوونەوەی پەناهەندەیی هەندێک لە جەنگ لێدراوانی سووریایی دوا خستووە چوونکە بڕیار وایە وەزارەتی ووڵات بە لە بەرچاوگرتنی گۆڕانکاری و ئەو شتانەی کە گۆڕاون لە دۆخەکە کە لە باروودۆخی ئەمنییەتی سووریا دا پێش هاتووە لە بڕیاردانەکان و هەڵسووکەوتەکانی خۆی بۆ پێدانی مافی پەنابەریەتی بە خەڵکی سووریا گۆڕانکاریگەلێک بەدی دەهێنێت .
لە ساڵی ٢٠١٥ کە ئەنجێللا مێرکێل ، گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا لە سەرەتای ئاڵۆزی و دۆخی نالەباری ئاوارەکان لە جیهان سنوورەکانی ئاڵمانیای بەڕووی پەنابەران کردەوە کۆمەڵگای ئاڵمانیا تووشی دوو دەستەیی بوو . هێرشی زیاتر لە دوو میلیۆن داواکاری پەنابەری بۆ ئاڵمانیا لە ووڵاتانی وەک سووریا ، عێراق و ئەفغانێستان ڕێخۆشکەر بوو بۆ بەهێزبوونی لایەنی ڕاست ڕەوی تووندڕەوی ئاڵمانیا کە ڕابەرایەتییەکەی بە دەستی حزبی ئالتێرناتیڤی بۆ ئاڵمانیا لە دەست دایە ، فەراهەم کرد
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە