لە (١٩) وڵاتی دەرەوە هاووڵاتیانی عێراقی بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن

لە (١٩) وڵاتی دەرەوە هاووڵاتیانی عێراقی بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشکرایکرد، کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ  لە (١٩) وڵات، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندووە، کە رۆژی (١٠ و ١١)ی ئەم مانگە، دەنگدان بۆ كوردانی دەرەوەی وڵاتدا  لە (١٩) وڵاتدا بەڕێوەدەچێت. 

ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن رونشیکردووەتەوە، کە لە (١٣) وڵات كە زۆرترین دەنگدەری عێراقی لێیە نووسینگەی كۆمسیۆن هەیە و لە (٦) وڵاتیش ناوەندی دەنگدان دانراوە.

باسی لەوەشکردووە، کە لەهەر وڵاتێك ژمارەیەكی جیاواز دەنگدەر هەیە و بەپێی ئەوە كارمەند دیاریكراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لەدوای ئەم دەنگدانەشەوە، بەپێی ئەو ئامارە كۆمسیۆن لیستی دەنگدەر دروستدەكەن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق.

رزگار حاجی حەمە لەبارەی ئاماری دەنگدەران لە وڵاتانی دەرەوە وتی، 
دەشڵێت، کە لەبارەی ئاماری دەنگدەران لەوڵاتانی دەرەوە، ئامارێكی ورد نییە و ئەو وڵاتانەش كە دیاریكراون لەسەر ئەو بنەمایە دیاریكراون، كە زۆرترین دەنگدەریان هەیە.

رزگار حاجی ئاشکراشیکردووە، کە ئەو وڵاتانەش كە زۆرترین دەنگدەری عێراقی تێدایە بریتین لە ئەمەریكا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا، سوید، بەلجیكا و چەند وڵاتێكی دیكە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە