پەیامی کورد ... بنکەیەکی ئاسمانی ڕووسیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامج
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بنکەیەکی ئاسمانی ڕووسیا کە سەدان میل لە هێڵی سنووری نێوان ڕووسیا و ئۆکراین وە دوورە، لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامج و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژران، وەزارەتی بەرگری رووسیاش دەڵێ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ئۆکراینی بووە و بنکەکەش زیانی پێنەگەیشتوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە ، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینی لەسەر بنکەی ئینجلزی ئاسمانی لە ناوچەی ساراتۆڤی ووڵاتەکەیان و لە ئەنجامیش دا سێ سەرباز کوژراون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سیستەمی بەرگری بنکەکە پێش ئەنجامدانی هێرشەکە توانیویەتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان تێک بشکێنێت و لە ئەنجامی هێرشەکەش بنکە ئاسمانییەکە زیانی پێنەگەیشتووە.
ئەو بنکەیەی کراوەتە ئامانج وەک میدیای رووسی و ئۆکراینی باسی دەکەن، بە سەدان میل لە هێڵی سنووری نێوان رووسیا و ئۆکراین ەوە دوورە، تائێستاش سوپای ئۆکراین لەبارەی هێرشەکە و تۆمەتبارکردنی ووڵاتەکەیان لەلایەن رووسیاوە ، هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە