ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکی قاچاخچێتی نەوتدا سەپاند کە پشتگیری لە سوپای قودسی سەر بە پاسدارانی ئێران و حزبوڵا دەکات

ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکی قاچاخچێتی نەوتدا سەپاند کە پشتگیری لە سوپای قودسی سەر بە پاسدارانی ئێران و حزبوڵا دەکات

پەیامی کورد... ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکی قاچاخچێتی نەوتدا سەپاند کە پشتگیری لە سوپای قودسی سەر بە پاسدارانی ئێران و حزبوڵا دەکات



ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکی نێودەوڵەتی قاچاخچێتی نەوتدا سەپاند کە بە وتەی خۆی پاڵپشتی لە "حزبوڵا و سوپای قودسی ئێران دەکات"، سزاکە دەیان کەس و کۆمپانیا و تانکەری کردووەتە ئامانج لە کاتێکدا واشنتۆن هەوڵی زیادکردنی فشارەکانی بۆ سەر تاران دەدات.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەندامانی ئەو تۆڕەی دیارییان کردووە تۆمەتبارن بەوەی ئاسانکارییان لە بواری بازرگانی نەوت کردووە و داهاتەکەی بۆ حزبوڵڵای لوبنانی بووە کە ئەوانیش لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت. هاوکات پشتگیری هێزی قودسی ئێران کە باڵێکی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتەیە کردووە، لە کاتێكدا هەردووکیان لەژێر سزاکانی ئەمریکادان.

دوایین هەنگاوی ئەمریکا دژی قاچاخچێتی نەوتی ئێران لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015ی ئێران وەستاون و پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ڕۆژئاوا تادێت ئاڵۆزتر دەبێت لە کاتێکدا ئێرانییەکان بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت.

خەزێنەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تۆڕەی ڕۆژی پێنجشەممە دەستنیشانی کردووە، کەسانی سەرەکی و کۆمپانیاکانن کە تۆمەتباریان دەکات بەوەی تێوەگلاون لە تێکەڵکردنی نەوت بۆ شاردنەوەی نەوتی ئێران لەناو ئەو بارانە و هەناردەکردنی بۆ سەرتاسەری جیهان بۆ پشتیوانی دارایی لە سوپای قودس و حزبوڵا.

برایان نێڵسن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بۆ تیرۆر و هەواڵگری دارایی لە بەیاننامەکەدا رایگەیاند، "پێویستە بەشداربووانی بازاڕ وریا بن لە هەوڵەکانی حزبوڵڵا و سوپای پاسداران بۆ بەدەستهێنانی داهات لە ڕێگەی قاچاخچێتی نەوت، بۆ ئەنجامدانی چالاکییە تیرۆریستییەکانیان لە سەرانسەری جیهان."
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە