سەرۆکی فەڵەستین: پێویستە دەستبەجێ ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر گەلی فەڵەستین رابگرێت

سەرۆکی فەڵەستین: پێویستە دەستبەجێ ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر گەلی فەڵەستین رابگرێت

پەیامی کورد.... سەرۆکی فەڵەستین: پێویستە دەستبەجێ ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر گەلی فەڵەستین رابگرێت


مەحمود عەباس بێبەریبوونی خۆی لە شەڕی نێوان بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل راگەیاند و ئاشکرایکرد، حەماس نوێنەرایەتی خەڵکی فەڵەستین ناکات.

لەمبارەیەوە مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە لەگەڵ نیکۆلاس مادور سەرۆککۆماری فەنزوێلا ئەنجامیدا رایگەیاند:" بزوتنەوەی حەماس نوێنەرایەتی گەلی فەڵەستین ناکات".

ئەوەشی وتوە:" ئیدانەی کوشتنی هاوڵاتییانی سڤیل دەکەین لەلایەن هەردوو حەماس و سوپای ئیسرائیلەوە، داواش دەکەم بە زووترینکات بەندکراوەکان لەلایەن هەردوولاوە ئازادبکرێن".

ئاماژەی بەوەشكرد:" پێویستە دەستبەجێ ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر گەلی فەڵەستین رابگرێت و رێگە بدات رێڕەوە مرۆییەکان بکرێنەوە بە رووی ئەو هاوکارییانەدا کە بۆ کەرتی غەزە دابینکراون".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە