هوشداری عەرەبستان بە نیسبەت لابردنی گەمارۆکانی سەر چەکوچۆڵی ئێران

هوشداری عەرەبستان بە نیسبەت لابردنی گەمارۆکانی سەر چەکوچۆڵی ئێران

پەیامی کورد ... هوشداری عەرەبستان بە نیسبەت لابردنی گەمارۆکانی سەر چەکوچۆڵی ئێران

 

ئەنجومەنی وەزیرانی پادشایی عەرەبستانی سەعوودی جەختی کردووەتەوە کە نەمانی گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکانی چەکوچۆڵ لەسەر ئێران دەبێتە هۆی وێرانی و لەنێوچوونی زیاتر.

 

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژ ئەنجومەنی وەزیرانی پادشایی عەرەبستانی سەعوودی لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد و یەکێک لە بابەتەکانی ئەو کۆبوونەوەیە گەمارۆی سەر چەکوچۆڵی ئێران بووە.

 

ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنفرانسی چەککردن لە ژێنێڤدا بۆ دووبارەکردنەوەی گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکانی سەر چەکوچۆڵی ئێران، جەختی کردووەتەوە کە لابردنی ئەو گەمارۆوانە لەسەر ئێران، چ چەکی کلاسیک و چ پێشکەوتوو، دەبێتە هۆی وێرانی و لەنێوچوونی زیاتر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە