پەیامی کورد ... سزای وەزیری نەوتی كۆماری ئیسلامی لە لایەنە ئەمریکاوە
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە موحسین پاکنەژاد وەزیری نەوتی کابینەکەی مەسعوود پزیشكانی خستە لیستی گەمارۆوەکانی خۆیەوە.
ئەم هەنگاوە هەروەها سێ کۆمپانیا و سێ کەشتی پەیوەست بە تۆڕی گواستنەوەی نەوتی ئێرانیش دەگرێتەوە کە بە ووتەی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ بڕینی سەرچاوە داراییەکانی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج.
ئەم بڕیارە هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتی واشینتۆن بۆ زۆرترین گوشار لە دژی کۆماری ئیسلامی ڕاگەێندراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە