سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقی دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقی دەكات

پەیامی کورد      ...    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقی دەكات

ئەمڕۆ شەممە٣ـی تەمووزی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر ئەیاد عەللاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا گۆڕانكاری و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها تیشک خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و بیروڕا دەربارەی ئەو تەحەددیات و هەڕەشانە ئاڵوگۆڕ كرا كە لەبەردەم هەڵبژاردنەكان و پڕۆسەی سیاسی عێراق و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عێراق لەئارادان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە