پەیامی کورد... لە کەرکووک کەسێک دوو خۆشکی خۆی کوشت
ئێوارەی ڕۆژی یەکشهممه ٣١ی كانوونی دووهمی ٢٠٢١، کەسێک لە شاری کەرکوک دوو خوشکی خۆی کوشت بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵھات.
عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرەکی رەحیمئاوای شاری کەرکوک رایگەیاند: کەسێک لە گەرەکی رەحیمئاوا دوو خوشکی خۆی کوشتوه کە تەمەنیان له نێوان ١٨ ساڵ و ٢٠ سال بووە.
وتیشی:" ھۆکاری کوشتنی دوو خوشکەکە لەلایەن براکەیان بۆ کێشەیەکی کومەڵایەتی دەگەرێتەوە و دوای روداوەکە بکوژهكه بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵھاتووە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە