ئەمریکا دەیەوێت کۆگای چەکەکانی بەرزبکاتەوە

ئەمریکا دەیەوێت کۆگای چەکەکانی بەرزبکاتەوە

پەیامی کورد... ئەمریکا دەیەوێت کۆگای چەکەکانی بەرزبکاتەوە


بەرپرسانی ئوسترالیا ئەمڕۆ شەممە 29ی تەمموزی 2023 رایانگەیاند، ئەمریکا بەنیازە کۆی چەکەکانی بەرزبکاتەوە لەڕێگەی یارمەتیدانی ئوسترالیا بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی موشەکی، ئەوەش دوای گفتوگۆی ئاست بەرزی نێوان هەردوو وڵات.

ریچارد مارلز، وەزیری بەرگری ئوسترالیا بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند، "هیوادارین لە ماوەی دوساڵدا دەست بە دروستکردنی موشەک لە ئوسترالیا بکەین، لە چوارچێوەی بنکەیەکی پیشەسازی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتەکەماندا".

باسی لەوەشکرد، "دڵخۆشین بەو هەنگاوانەی کە دەینێین بە ئامانجی دامەزراندنی پڕۆژەیەک بۆ بەرهەمهێنانی چەکی رێنماییکراو و تەقەمەنی لەم وڵاتەدا".

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی شاری بریسبانیان کرد، بەبۆنەی راگەیاندنی ئەو پڕۆژەیە، کە دوای وتوێژ لەگەڵ مارلز و پێنی ۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا راگەیەندرا.

کانبێرا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر نۆژەنکردنەوەی بنکە سەربازییەکان لە باکوری وڵاتەکە، کە گرنگییەکی ستراتیژی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت مەشق و ڕاهێنان لەخۆبگرێت و ڕێگە بدات بە چڕبونەوەی گۆڕانی هێزەکانی ئەمریکا.

مارڵز ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکانی ئەمریکا لە ڕوی شوێنی هێزەکانەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە