پەیامی کورد … ڕاوە ماسی لە هەرێمی کوردستان قەدەغە کرا
بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ لە رۆژی 15 ی ئازار هەتا ١٤ ی حوزەیران ڕاوەماسی قەدەغەکرا.
وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند لەم ماوەیەدا وەرزی زاوزێی ماسییە و بڕیارەکەش بۆ پاراستنی سامانی ماسییە.
ئاماژە بەوەشکراوە هەموو جۆرە ڕاوکردنێک لەوماوەیەدا قەدەغەیە ئەمە جگە لە قەدەغەکردنی گشت جۆرە نایاساییەکانی ڕاوکردن لەهەموو وەرزەکاندا.
لەهەمانکاتدا وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریشداوە بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ماسی سەلەمون لە دەرەوەی وڵات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە