پەیامی کورد ... سواربوونی باڵۆن تا بۆشایی ئاسمان بە بلیتی ٢٠٠ هەزار دۆلاری
کۆمپانیایەکی گەشتیاری بۆشائیگەری بە نیازە تاکوو لە ساڵی ٢٠٢٥ ەوە بە وەرگرتنی ٢٠٠ هەزار دۆلار ، گەشتیاران بە باڵۆن بۆ لێواری بۆشایی ببات .
ئەم کەپسوولە خەزێنەیە لە هەر سەفەرێکدا توانای جێبەجێ کردنی ٨ موسافر و فڕۆکەوانێکی هەیە و پەنجەرەگەلی پانۆڕامای توانای بینیبی ٣٦٠ پلە لە ئاستی زەوینی لە بەرزایی ٢٥ مایلی " ٤٠ کیلۆمەتری " دەستەبەر دەکات .
ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە کە یەکەمین فڕینی تاقیکاری خۆی لەگەڵ نموونەی سەرەتایی ئەم کەپسوولە بۆشاییگەرییەی لە مانگی دیسەمبەرەوە لە هێند ئەنجام دەدات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە