ترامپ : لە ماوەی ٣ هەفتەدا لەگەڵ ئێران ڕێکەوتن ئەنجام دەدەم

ترامپ   :   لە ماوەی ٣ هەفتەدا لەگەڵ ئێران ڕێکەوتن ئەنجام دەدەم

پەیامی کورد     ...    ترامپ   :   لە ماوەی ٣ هەفتەدا لەگەڵ ئێران ڕێکەوتن ئەنجام دەدەم .

سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند لە ئەگەری سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان لە ماوەی سێ هەفتە دا لەگەڵ ئێران ڕێکەوتن دەکەم .

بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری دا سەرکەوتوو بێت ئەوە لە ماوەی سێ هەفتەدا لەگەڵ ئێران دەگاتە ڕێکەوتن .

سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ووتووێژێکدا ووتی : من لە ماوەی سێ هەفتەی یەکەم دا لەگەل ئێران مامەڵە دەکەم 

دۆناڵد ترامپ هەروەها ووتی : ئەوان تەنیا چاوەڕێن . ئەوان بێ هیوا دەیانەوێت ڕێکەوتن بکەن . ئەوان دەیانەوێت بزانن کە چ دەبێت . بەڵام ئەگەر بایدن سەرکەوتوو بێت ، مامەڵەیەکی دیکە وەکوو جان کەری بێ کەڵک و باراک ئۆباما کە ڕاستگۆیانە بڵێم لە کاتی مامەڵاتدا بێ کەڵکن ، ئەنجام دەدرێت .

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە