ڕێکەوتننامەی نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا لە دژی ئامادەبوونی ڕووسیا لە گرووپی " جی - ٧ "

ڕێکەوتننامەی نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا لە دژی ئامادەبوونی ڕووسیا لە گرووپی " جی - ٧ "

پەیامی کورد   ...    ڕێکەوتننامەی نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا لە دژی ئامادەبوونی ڕووسیا لە گرووپی " جی - ٧ " 

بە باوەڕی ئەمریکا تا کاتێک کە ڕووسیا دان بە سەربەخۆیی تەواوی دراوسێیەکانی خۆیدا نەنێت و ڕێزیان لێ نەگرێت ، ناتوانێ پەیوەست بە گرووپی جی- ٧ ببێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، نوێنەرانی کۆنگرەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێکەوتننامەیەکیان واژوو کرد کە بە پێی ئەو ڕێکەوتننامەیە ڕێگا بە بەشدار بوونی ڕووسیا لە گرووپی ٧ نادات .

لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە کراوە کە ٣٣٩ ئەندامی کۆنگرەی نوێنەران دەنگی بەڵێیان بەم سەنەدە داوە ، و ٧١ کەسیش دژایەتی خۆیان لەمبارەوە ڕاگەیاندووە .

لەم ڕێکەوتننامەیەدا هاتووە کە ڕووسیا نابێ بگەڕێتەوە ناو گرووپی " جی - ٧ " تاکاتێک کە ڕێز لە یاساکانی دراوسێیەکانی خۆی نەگرێت و لە پڕەنسیپەکانی کۆمەڵگای دیموکراتیک پەیڕەوی بکات .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترامپ بڕیاری دابوو کە ڤلادیمیر پووتین ، ڕابەری ڕووسیا بۆ دانیشتنی دواتری گرووپی جی - ٧ کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لە ویلایەتەیەکگرتووەکان دا بەڕیوە دەچێت داوەت بکات . بە بڕوای ئەو کارێکی عاقڵانەیە کە زۆربەی بابەتە نێودەوڵەتییەکان بە هاوڕایەتی لەگەڵ ڕووسیادا باس و ووتووێژیان لە سەر بکرێت .

بەڵام دواتر ئێمانۆئێل ماکۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە ڕابەرانی گرووپی جی - ٧ لە دواهەمین دانیشتنی خۆیان نەیانتوانیوە سەبارەت بە داوەت کردنی ڕووسیا بۆ ئەم گروپە بگەنە ئەنجام و ئەنگێلا مێرکل گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ش سەرلەنوێ ئیمکانییەتی گرووپی ٨ ی بە بابەتی ئۆکراین خستەوە بەر باس .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە