پەیامی کورد ... ١٦ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند کە له هه‌رێمى كوردستان ٤٩٤ تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.
ئه‌مڕۆ شەممە ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕاگه‌یاندراوە کە لە ٢٤ كاتژمێرى ڕابردوودا له هه‌رێمى كوردستان ٤٩٤ تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە، لەو ماوەیەدا ١٦ کەسیش گیانیان لە دەست داوە کە سێیان له هه‌ولێر بوون، پێنج كه‌سیشیان له سلێمانى بوون، ٧ كه‌سی دیكه‌ش له دهۆك بوون و كه‌سێش له ڕاپه‌ڕین بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە