ترامپ : ئێران دەبێت دانووستان بکات یان ڕووبەڕووی لێکەوتەی سەخت ببێتەوە

ترامپ : ئێران دەبێت دانووستان بکات یان ڕووبەڕووی لێکەوتەی سەخت ببێتەوە
پەیامی کورد   ...  ترامپ : ئێران دەبێت دانووستان بکات یان ڕووبەڕووی لێکەوتەی سەخت ببێتەوە 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٨ی خاكەلێوە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، دۆخی ئێران یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی ئەو و بە ووردی چاودێری پێشهاتەکانی پەیوەست بەو ووڵاتە دەکات.

ناوبراو لەو لێدوانانەدا ئاماژەی بە نامەیەک کرد کە پێشتر بۆ عەلی خامنەیی ناردبووی و ووتی : لەو نامەیەدا بە ڕوونی نووسی بووم کە ئێران دەبێت هەڵیبژێرێت؛ "یان بێتە سەر مێزی دانووستان و کێشەکان چارەسەر بکەین، یان ڕووبەڕووی دەرئەنجامە زۆر خراپەکان ببنەوە، کە من بە شەخسی هیوادارم ڕوونەدات. " 
ترامپ لە دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی خۆی کە پێی باشترە چارەسەری دیپلۆماسی بێت، ڕایگەیاند: "من بەدوای ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانم، نەک لە سەری لاوازی و نە لە سەری دەسەڵاتی زیاد، بەڵكوو وەک بژاردەیەکی لۆژیکی." "بەڵام ئەگەر ئێران ئەم ڕێگایە هەڵنەبژێرێت، دەرئەنجامەکانی بۆ ئەم ووڵاتە زۆر تووند دەبن."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە