بەندکراوێکی سیاسی کورد سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە

بەندکراوێکی سیاسی کورد سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە

پەیامی کورد … بەندکراوێکی سیاسی کورد سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی محەمەد ڕەحیمی تەمەن ٤٩ ساڵ و کوڕی محەمەد ساڵح، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ئەو سزایە لە دیوانی باڵا پشتڕاستکراوەتەوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی سنە کە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە، محەمەد ڕەحیمی ڕێبەندانی ٢٧١٨ (فێوریەی ٢٠١٩)، لە سنووری تەتەی سەوڵاوا لەکاتێکدا بریندار کرابوو دەستبەسەر و بۆ مەریوان و لەویشەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە و دوای ٤ مانگ لێپرسینەوە بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.

ئەم بەندکراوە کوردە لە ماوەی بەندکرانیدا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

محەمەد ڕەحیمی مانگی سەرماوەزی ٢٧١٩ (دێسامبری ٢٠١٩) لەلایەن لقی یەکەمی داداگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی “بەغی” لە ڕێگای ئەندامەتی لە پارتی ئازادی کوردستان (پاک) سزای سێدارە و بە تۆمەتی هاودەستی لە کوشتنی کەسێک سزای ٣٥ سال بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

ئەم سزایە دوای چەند مانگ لەلایەن دیوانی باڵاوەک خۆی پشتڕاستکراوەتەوە و بە مەبەستی جێبەجێ کردن بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی سزاکانی سنە بەڕێکراوە.

جێگای ئاماژەیە کە محەمەد ڕەحیمی لەو ماوەیەی کە لەهەرێمی کوردستان بووە چەند ساڵ بەشداری شەڕی دژی ڕێکخراوی داعش کردووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە ئەم هەواڵە میدایی دەکاتەوە و لەهەوڵدایە کە زانیاری زیاتر لە سەر دۆسیەی محەمەد ڕەحیمی بڵاو بکاتەو.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە