ووته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی ئه‌ندامه ده‌ست له‌كاركێشاوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی حزبه‌كه‌ی دێته ده‌نگ و ڕایده‌گه‌ینێت، ده‌كرێت ڕه‌خنه‌كان له‌سه‌ر یه‌كیتى له كۆنگره باس بكرێ.
ئازاد وه‌رتێ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له نامه‌یه‌كدا بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگرى سكرتێرى گشتی یه‌كیتى، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ناو یه‌كێتى راگه‌یاند.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو و ڕایگه‌یاندووه، ئۆرگانه‌كان له كۆمیته‌وه تا مه‌كته‌بی سیاسی و دواتریش سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی ئێستا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات، نه هه‌ڵبژێراوی كۆنگره‌یه نه ئۆرگانی حزبییه و نه مه‌كته‌بی سیاسییه و نه سه‌ركردایه‌تی و نه ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیشه.
"نادادپه‌روه‌ری له ناو یه‌كیتی ئه‌وه‌نده زۆره، له دووتوێی نامه‌یه‌كدا جێی نابێته‌وه، ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه هه‌رگیز له فه‌لسه‌فه و مێژووی حزبێك ناوه‌شێته‌وه". ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی یه‌كێتی وای نووسیوه.
باڵباڵێنی ناو یه‌كیتی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ـی ئه‌یلوول، به ته‌واوه‌تی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یش به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو ئه‌و حزبه زیاتر بووه، هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی ئه‌و حزبه باس له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناو حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە