پەیامی کورد … مێرکل داوای دیالۆگ لەگەڵ تاڵیبان دەکات
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ به پێویستی ده‌زانێت بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی ٢٠ ساڵی رابردوو له ئه‌فغانستان، دیالۆگ له‌گه‌ڵ تاڵیبان بكرێت.
مێركڵ له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی پرۆسەكانی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ئه‌فغانستان دوا.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به پێویستی ده‌زانێت بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی ٢٠ ساڵی رابردوو له ئه‌فغانستان دیالۆگ له‌گه‌ڵ تاڵیبان بكرێت.
ئه‌نگێلا مێركڵ داكۆكی له‌وه كرد كه سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر له ئه‌فغانستان مه‌ترسیداره و گوتی: "داننان به تاڵیبان له ئه‌فغانستان سه‌خته، به‌ڵام ناچارین له‌گه‌ڵ ئه‌م راستییه مامه‌ڵه بكه‌ین".
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هەروەها به پێویستی زانی پشتیوانی له هاووڵاتییانی ئه‌فغانستان و په‌نابه‌رانی وڵاتانی دیكه بكه‌ن و گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواوین. تا بتوانین هه‌ڵمه‌ته‌كانی گواستنه‌وه له ئه‌فغانستان به‌رده‌وامی پێ ده‌ده‌ین و بڕی ٦٠٠ ملیۆن یورۆمان بۆ په‌نابه‌ران ته‌رخان كردووه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە