پەیامی کورد ... بێنی گانتس : هەر ڕێکەوتنێک لەگەل ئێران دەبی ئەمنییەتی ئێمەی تێدا بەدی بکرێت .
بێنی گانتس : لەگەل ئەمریکا هاوکاری دەکەین تاکوو متمانە بەدەست بهێنین کە هەر ڕێکەوتنێک لەگەل ئێران دەبی ئەمنییەتی ئێمەی تێدا بەدی بکرێت .
بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران مێحوەری ووتووێژی و گفتۆگۆیەکانی وەزیرانی بەرگری هەر دوو ووڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل لە تەل ئەڤیڤ بوو .
لۆئید ئاستین وەزیری بەرگری ویلایەتەیەکگرتووەکان لە دیداری دوو ڕۆژەی خۆی لە ئیسرائیل لەگەل هاوتا ئیسرائیل یەکەی خۆی بێنی گانتس لە تەەل ئەڤیڤ چاوپێکەوتنی ئەنجام دا
بە پێی ڕاپۆرتی تایمزی ئیسرائیلی ، لە دوای ئەم دیدارە ، بێنی گانتس ڕایگەیاند کە مێحوەری ووتووێژەکان دەربارەی هەڕەشەکەنای ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەم ووڵاتە و هەروەها بەرنامەگەلێک بۆ متمانە لە باڵایی نیزامی و سەربازی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ناوچەکە بووە .
ئەو هەروەها لە بەردەوامیدا ووتی : " من لە ووتووێژەکانمان دا لەگەڵ جەنابی ئاستین جەختم لەوە کردەوە کە ئیسرائیل ویلایەتەیەکگرتووەکان وەکوو شەریکێکی تەواو لە هەموو کات و بوارەکاندا لەوانەش بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران دەبینێت . ئێمە لە نزیکەوە لەگەل هاوپەیمانەکانی ئەمریکی خۆمان هاوکاری دەکەین تاکوو متمانەی ئەوە بە دەست بهێنین کە هەر ڕێکەوتنێکی نوێ لەگەل ئێران بەرژوەندی حەیاتی جیهان و ویلایەتەیەکگرتووەکان فەراهەم دەکات لە پێشبڕکێیەکی مەترسیداری چەک و تەقەمەنی لە ناوچەی ئێمە پێشگیری دەکات و ئەمنییەتی ئیسرائیل یش فەراهەم دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە