پەیامی کورد... داعش چالاكییەكانی گواستووەتەوە بۆ بەڕازیل و ئەرجەنتین
روانگەی ئەزهەر بۆ روبەڕوبونەوەی توندڕەوی لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە، داعش لە ئەمەریكای لاتین سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوەیە بەتایبەتی لە بەڕازیل و ئەرجەنتین و چالاكییەكانی گواستووەتەوە ئەو ناوچەیە.
روانگەی ئەزهەر بۆ روبەڕوبونەوەی توندڕەوی لە راپۆرتەكەیدا ئاشكرای كردووە : داعش چالاكییەكانی بۆ وڵاتانی ئەمریكای لاتین بەتایبەتی بۆ بەرازیل و ئەرجەنتین گواستووەتەوە، سەرڕەی ئەوەی چالاكییەكانی فراوان و رێكخراو نین، بەڵام هێشتا مایەی مەترسین.
ئەوەش هاتووە : داعش چالاكییەكانی بە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ راكێشانی چەكدار زیادیكردووە، بەهۆی لەباری دۆخەكەوە لە ئەمریكای لاتین و بەشێوەیەكی سەرەكی چاوی لەسەر بەڕازیلە.
بەپێی زانیارییەكانی روانگەی ئەزهەر، لە هەفتەی رابردوشدا كەسێك لە فڕۆكەخانەی "ریۆ دی جانێرۆ" دەستگیركراوە كە لە رێگادا بووە بۆ پەیوەندیكردن بە داعشەوە.
هاوكات جەخت لەوەش كراوەتەوە، مانگی رابردووش هێزە ئەمنییەكانی بەڕازیل گروپێكی سەر بەداعشیان دەستگیر كردووە كە بەرپرسیار بوون لە وەرگرتن و چەكداركردنی منداڵان لە ناوچەی ئەمازۆنی باكووری رۆژهەڵاتی بەڕازیل.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە