لێبووردنی نێودەوڵەتی: دەبێ بێلایەنانە ناو زیندانەکانی ئێران بپشکێندرێن

لێبووردنی نێودەوڵەتی: دەبێ بێلایەنانە ناو زیندانەکانی ئێران بپشکێندرێن

پەیامی کورد … لێبووردنی نێودەوڵەتی: دەبێ بێلایەنانە ناو زیندانەکانی ئێران بپشکێندرێن

پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەشکەنجەی ناو زیندانی ئێڤینی تاران، ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە جارێکی دیکە داوای لە ئێران کردووە کە ڕێگە بدەن نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤی ئێران گرتووخانەکانی ئەو وڵاتە بپشکنن.

لەمبارەوە هبە مریف، بەڕێوەبەری ەبشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ڕێکخراوی لێبووردنی نیودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لە "پەرەسەندنی ئەشکەنجەی سیستەماتیک" و ڕەفتاری نابەجی لەناو زیندان و گرتنگەکانی ئێران کردووەتەوە و ڕای گەیاندووە: "تەنیا داوای لێبوردن و بەڵێنی لەلایەن بەرپرسانی ئێرانییەوە ڕێگەچارەی ئەو پرسە نییە".

ئاماژەی ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بە بابەتی داوای لێبووردنی سەرۆکی ڕێکخراوی گرتووخانەکانی ئێران و سەرۆکی دەزگای دادوریی ئێرانە کە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەشکەنجەی ناو زیندانی ئێڤینی تاران داوایان کردووە کە بەدواداچوونی ئەو پرسە دەکەن.

لە ڕاۆژانی ڕابردوودا لە ئێران گرووپێک کە خۆیان بە ناوی (دادپەروەریی عەلی) ناساندووە کامیرا چاودێرییەکانی ناو زیندانی ئێڤینی تارانیان هەک کرد و پاشان چەندین گرتە ڤیدیۆی کاتی ئەشکەنجە و لێدان و ڕەفتاری خراپی بەرپرسانی ئەمنیی زیندان بڵاو کرایەوە کە کاردانەوەی لە ئاستی ناوخۆی ئێران و ناوەندەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.

هەرچەند چەندین بەرپرسی باڵای دادوەریی ئێران داوای بەدواداچوونیان بۆ ئەو پرسە و ئەنجامدەرانی ئەو هاککردنە و هەروەها ئەشکەنجەکارانی ناو زیندانی ئێڤین کردووە، بەڵام ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لەو ڕاگەیەندراوەدا جەختی کردووەتەوە: "ئەگەر بەرپرسانی باڵای ئێران دەیانەوێ بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن، دەبێ دەستبەجێ ڕێگە بە چاودێرانی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران بدەن هەتا ئازادانە و بێلانانە زیندانی ئێڤینی تاران و گرتووخانەکانی دیکەی ئێران بەپێی پێوەر و بنەما نێودەوڵەتییەکان بپشکنێت".

هەتا ئێستا لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا نەتەوە یەکگرتووەکان سێ نێردەی تایبەتی بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران دەستنیشان کردووە، بەڵام هیچکاتێ ئێران ڕێگەی بەو نوێنەرانە نەداوە بۆ ڕاپۆرت لەبارەی پرسی مافی مرۆڤ سەردانی ئێران بکەن.

ئێران دانانی ئەو نێردە و نوێنەرانە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە پێشێلکاری و دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەی دادەنێت.

بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیانە لەناو گەورترین زیندانی ئێران لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژە لەمەوبەر ئیبراهیم ڕەئیسی لە لیدوانێکدا ئاشکرای کرد کە لەناو زیندانەکانی ئێران زۆر بە باشی و دادپەروەرانە لەگەڵ بەندییەکان ڕەفتار دەکرێت و گوتیشی ئێمە کاتێک ڕێگە دەدەین کە نوێنەررانی نێودەوڵەتی زیندانەکانمان بپشکنن کە ڕێگە بە ئێمەش بدەن زیندانی هەر وڵاتێک کە پێمان خۆشە سەردانی بکەین و بیپشکنین.!

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە