پەیامی کورد ... گرووپی تیرۆریستی داعش بە شکستی خۆی لە ووڵاتانی سووریا و عێراق بە شوێن ناوەندێکی دیکەدا دەگەڕێن بۆ کاروبارەکانیان ئەویش ئەم جارە لە ووڵاتانی ئەفریقیایە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ یەکەمین جار لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ هێرشێکی تیرۆریستی ڕێک خستبوو .
بە پێی هەواڵەکان ئەم هێرشە تیرۆریستییە لە گوندی " کۆمانگۆ " لە نزیکی سنووری کۆنگۆ و ئۆگاندا ڕوویدا کە ٨ سەربازی ئەم ووڵاتە بەم هۆکارە کوژران .
داعش هاوکات لەگەڵ یەکەمین هێرشی تیرۆریستی خۆی لە کۆنگۆ لە درووست کردنی شاخەیەک بە ناوی " ویلایەتی ناوەندی ئەفریقیا " ئیالەتی ئەفریقیای ناوەندی " ڕایگەیاند .
فلیکس تشیسکیدا " سەرۆککۆماری کۆنگۆ پێشتر هەواڵی دابوو کە بە پێی پێش بێنییەکانی داعش لە دوای شکست لە سووریا و عێراق ، هەوڵگەڵێکی بە مەبەستی بە هێزکردنی ئامادەیی خۆی لە دوورگەی ئەفریقیا ئەنجام دەدات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە