وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەسەر ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر چێشتخانەی KFC و ناوەندە بیانییەكان لە عێراق هاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت، پێویستە حكوومەتی عێراق، لێكۆڵینەوەی تەواوەتی و رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو روودانەوە بكات .
ئەمڕۆ پێنجشەممە شەشی حوزەیران، ماسیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر چێشتخانە و ناوەندە بیانییەكان لە عێراق، زیان بە عێراقییەكان دەگەیەنێت، وەك چۆن زیانی بە بیانییەكان گەیاندووە.
روونی دەكاتەوە پێویستە حكوومەتی عێراق رێكاری پێویست بگرێتە بەر بۆ لێپرسینەوە و سزادانی ئەو كەسانە. دووپاتی لەوە كردەوە كە دەبێ لێكۆلینەوەی تەواوەتی و رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو رووداوانە بكرێ.
لە ماوەی 10 رۆژدا، سێ جار لە بەغدا، هێرش كرایە سەر چێشتخانە KFC و چیلی هاوس، بیانووی چەكدارەكان، ئەوەیە كە نابێت هیچ بەرژوەندییەكی ئەمریكی و ئەورووپی لە عێراق بمێنێت، داوایان لە لایەنگرەكانیان دەكرد لە هەموو پارێزگاكان هێرش بكەنە سەر بەرژوەندییەكانی وڵاتان. هەروەها هێرش كرایە سەر پەیمانگایەكی بەریتانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە