پەیامی کورد … سەرجەم شوێنە ئایینییەکان لە ئەمڕۆوە دادەخرێن
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا سەرجەم شوێنە ئاینیییەكان لە ڕۆژی ١ی نیسان تا ١٠ی نیسانی دابخرێن.
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی ئادار ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لەبەر زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و، لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان بڕیاردرا سەرجەم شوێنە ئاینیەکان لە (مزگەوت و تەکیە و کلێسا و پەرستگا و هەموو شوێنە ئاینیەکانی تر) لە ڕۆژی پێنجشەممە 1ی نیسان تا ڕۆژی شەممە ١٠ی نیسان دابخرێن.
دەشڵێت، “ڕێگە بەھیچ بۆنە و کۆبوونەوەیەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی لەناوەوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە نادرێت، ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن و شوێنەکانی تر کە ماوەی زیاتر لە سێ ھەفتەیە داخراون”.
لیژنەكە داواش لە مامۆستایانی ئاینی و نوێژخوێنان دەكات لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاوڵاتیان بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە