پەیامی کورد... شەپۆلێکی دیكهی بارانبارین ناوچهكانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
شارەزایهكی بواری کەشناسی ئاشكرایدهكات ، بەمنزیکانە شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین و ھەورە تریشقە رو لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
ئهمڕۆ دوو شهممه 15_ی ئایار_ی 2023 ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە بارەی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "رۆژانی 19، 20 و 21ی مانگ ناوچەکانمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری دۆخێکی ناسەقامگیری کەشوھەوا، کە بەدەگمەن لەمکاتەی وەرزی بەھاردا لەماوەی چەندین ساڵی ڕابردودا پێشبینی بارانێکی لەم شێوەیە کراوە، لەمکاتەدا کە وەرزی زەردبونی گژ و گیایە ھەورە بروسکە دەبێتە ھۆی مەترسی ئاگرکەوتنەوە".
بەگوێرەی پێشبینەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەبەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە