وەزارەتی دەرەوەی عێراق ژمارەی هاووڵاتییانی عێراقی لە ئۆکراینا ئاشکرا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ژمارەی هاووڵاتییانی عێراقی لە ئۆکراینا ئاشکرا دەکات

پەیامی کورد... وەزارەتی دەرەوەی عێراق ژمارەی هاووڵاتییانی عێراقی لە ئۆکراینا ئاشکرا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، زیاتر لە 5 هەزار و 500 عێراقی لە ئۆکراینان و بەردەوام چاودێری بارودۆخیان دەکەن و ژمارەی تایبەتیان بۆ حاڵەتی لەناکاو داناوە.

ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لەوە کردووە، وەزارەت بە گرنگییەوە چاودێری بارودۆخی جالیەی عێراقی لە ئۆکراینا دەکات، ئەوەش لەپێناو گەرەنتی کردنی سەلامەتییان لەم بارودۆخە تایبەتەدا.

ڕوونیشی کردووەتەوە، زیاتر لە 5 هەزار و 500 عێراقی لەو وڵاتەن و باڵیۆزخانەی عێراق لە کیێف بەردەوامە لە پەیوەندی لەگەڵیان و بۆ هەر پێشهاتێکیش ژمارەی تایبەتی بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان داناوە، هەروەها چەند هەنگاوێک گیراونەتە بەر بۆ پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانەی عێراق و فەرمانبەرانی.

پێشتریش وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندبوو، هانی جالیەی عێراقی لە ئۆکراینا دەدات کە ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن و هۆشداریشی دابوو لە گەشت کردنی هاووڵاتییان بۆ ئەو وڵاتە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە