ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی ڕابردووی برۆکسل دەستگیر کراون گەیشتە ٤٠٠ کەس.
بە پێێ ڕاپۆرتێک لە هەواڵنێری فەڕەنسا، سەرۆکی پۆلیسی برۆکسێل لە دەستگیر کردنی ٤٠٠ کەس لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی ڕابردووی ئەو شارە ، کە بۆ پاڵپشتی لە ناڕەزایەتی ئێلەک زردەکانی فەڕەنسا ئەنجام درابوو، هەواڵی دا.
لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە بروکسێل لانیکەم یەک کەس لە هێزێکانی پۆلیس بریندار بوو و خەسارەتیش گەیشتە باڵەخانەکان.
لە هەمان پەیوەندیدا بە پێی تووند بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان، پۆلیسی بروکسێل باڵەخانەکانی کۆمیسیۆن و پەرلەمانی ئەورووپای چۆڵ کرد.
ناڕەزایەتی هێلەک زەردەکان لە بروکسێل لە مانگی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی ڕابردوو ٣٠ ی نۆڤەمبەر لە ئەو شارە کە بە ئاگر تێبەردانی چەندین ئۆتۆمبیلی پۆلیس ئاڵۆز بوو توندترین ناڕەزایەتی لە بروکسل بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە