پەیامی کورد ... پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆنگرەی چوارەمی یەکیتی نیشتمانی كوردستان دەستیپێكرد و ٥٠٠ كەس خۆیان بۆ ئەنجوومەنی گشتی كاندید كردوە.
لە كۆنگرەكەدا هەزار كەس وەك ئەندام بەشدارن و لەگەڵ دەستپێكردنی كارەكانی، هیچ بەرپرسێكی پێشو پۆستە حزبییەكانیان نامێنێت و سەرلەنوێ خۆیان بۆ پۆستەكان كاندید دەكەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ٥٠٠ ئەندام دەیانەوێت دەنگەكان بۆخۆیان مسۆگەر بكەن و بچنە ئەنجومەنی گشتییەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا نەرمین عوسمان ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی دەڵێت، داوایانكردوە رێژەی ژنان لە سەرجەم ئۆرگانەكانی حزبدا زۆربێت و رێژەی خۆكاندیدكردنی ژنان بۆ پۆستەكان ٢٥% دەبێت. پێشی وایە ئەم كۆنگرەیەی یەكێتی سەركەوتو دەبێت.
نەرمین عوسمان پێش چوونە ناو هۆڵی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەیەوە قسەی بۆ میدیاكان كرد و دوپاتیكردەوە، ئومێد زۆرە بۆ سەركەوتنی كۆنگرەی حزبەكەیان، بەوپێیەی كادری زۆر دڵسۆز چوونەتە ناو كۆنگرەوە.
بەوتەی ئەو ئەندامەی كۆنگرەی یەكێتی، داوایانكردوە رێژەی ژنان لە سەرجەم ئۆرگانەكاندا لەداهاتودا زۆربێت، رێژەی خۆكاندیدكردنی ژنانیش بۆ پۆستەكان ٢٥% دەبێت. هەروەك كاندیدكردنی خۆیشی بۆ ئەنجوومەنی گشتی داهاتوی یەكێتی راگەیاند.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە