پەیامی کورد ... ڕێکخراوی پارتە سیاسیەکانی ئاسیا ناسراو بە " ئایکاپ " ڤیدیۆ کۆنفراسێک ئەنجادەدات بۆ خستنەڕوی مەترسیەکانی ڤیرووسی کۆرۆنا و دەرهاوێشتە سیاسی و ئابوورییەکانی.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوو و لە چوار پەنەڵی جیاوز و بە ئامادەبوونی دەیان پارتی سیاسی ئاسیا ڕێکخراوی " ئایکاپ "، بە بەشداری سەرۆک وەزیرانی مالیزیا کۆنفراسێکی دوو ڕۆژەی ئەنجامدا لە ژێر ناونیشانی مەترسەکانی کۆڤید-١٩ لەسەر تەندرووستی و سیاسی و ئابووری جیهان و بەرنگاربوونەوەی، لە پەناڵێکدا عەبدولسەلام عەبداڵڵا زێباری ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری کرد و باسی لە باردۆخی ئێستای هەرێم کرد و ستایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ گرتنەبەری ڕێکارەکانی پێشگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێکارەکانی حکوومەت و هاوکاری و پاپەندبوونی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان خاڵی یەکلاکەرەوە بوو بۆ کۆنترۆڵ کردنی ڤیرووسی کۆڤید-١٩ کە زۆر مەترسیدارە و بۆتە هۆکاری گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٢٥٠ هەزار کەس لە جیهاندا و بە ووردی باسی لە باردۆخی ئێستای هەرێم و ڕێکاڕەکانی حکوومەتی هەرێم و مامەڵەی هاووڵاتیان کرد کە بەهەماهەنگی ئەنجامدراون و تاڕادەیەکی زۆر تواندراوە زیانە گیانیەکان سنووردار و کەمبکاتەوە.
نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بارودۆخی ئێستا و زیانە دارایی و ئابوورییەکانی بە قەیران ناوزەند کرد و ئاماژەیدا کە سست بوونی ئابووری جیهان گاریگەری ڕاستەوخۆی کردۆتە سەر گوزەران و ژیانی گشتی لە جیهاندا، بەتایبەتی ئەو ووڵاتانەی کە نەوت سەرچاوەی داهاتیانە، لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا نوێنەری پارتی باسی لە قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت و بڕینی بەشە بوودجە و شایستە دارایەکانی هەرێمی کوردستانی کرد لەلایەن حکوومەتی فیدراڵی عێراقەوە، ئەمەش باردۆخی هەرێمی کوردستانی زیاتر سەخت کردوە.
لە درێژی ووتارەکەیدا زێباری باسی لە مەترسیەکانی بەردەوام بوونی مامەڵەی حکوومەتی فیدراڵی و سستی ئابووری جیهان کرد، دەربارەی گرووپە تونڕە و تیرۆرستیەکانیش ئاماژەیدا کە بەهۆی قەیرانی تەندرووستی کە جیهانی سەرقاڵ کردووە و بۆشایی ئەمنی و مامەڵەی ناتەندرووستی حکوومەتی فیدراڵ مەترسیەکان زیاتر بوون و چالاکی گروپەکان زیاتر بەدەردەکەون لە عێراق و سووریا.
بەشێکی دیکەی کۆنفراسەکەش پەیوەست بە گفتوگۆ کردنە لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر بۆ هاوکاری یەکتر و بەرنگاربوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا و دەرهاویشتە ئابووری و سیاسیەکانی.
لە کۆتای کۆنفراسەکەشدا بەشداربوان هاوڕابوون کە هەماهەنگی زیاتر پێویستە تاکوو بتوانن زیانەکانی ئەم قەیرانە کەمبکەنەووە و پەرە بە پەیوەنیان بدەین بە ئامانجی هاوکاری و کار ئاسانی بۆ دووبارە هەستانەوەی ئەوانەی کە بە هۆی ئەم قەیرانەوە زیانیان پێکەوتووە، هاوکات داوا لە هەموو پارتە سیایەکانی ئەندامی (ئایکاپ) کە زیاتر لە ٣٠٠ پارتی سیاسین کرا کە لە ڕێگای حکوومەت و گاریگەری خۆیان بەکاربێنن تاکو بتوانین بە ئاسان تر بەسەر ئەم شەڕەشدا زاڵبن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە