نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ سێشەممە  ٦ی ٨ی ٢٠١٩  بەهۆی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ سەپاندنی گومرۆکی زیاتر بەسەر كاڵاكانی چیندا و دروستبونی دودڵی بەرامبەر خواستی نەوت لەلایەن دو گەورەترین ئابوری جیهانەوە، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی زیاتر لەسەدا سێ دابەزینی بەخۆوەبینی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٢.٠٨ دۆلار دابەزی، کە ڕێژەی لەسەدا ٣.٣٦ی نرخی دواین مامەڵەیەتی و بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٥٩.٨١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت، ئەمەش لەکاتێکدا هەینی رابردو بەڕێژەی لەسەدا سێ نرخەکەی بەرزبووەوە.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ڕۆژئاوای ئەمریکا ٩٧ سەنت و  رێژەی لە سەدا ١.٧٤  دابەزیوە، کە ڕێژەی لەسەدا ١.٧ نرخەکەی پێشویەتی و بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکسای لە ٥٤.٦٩ دۆلاردا جێگیربووە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا بەهۆی ئەگەری جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین وەک دو گەورەترین ئابوری جیهان، نرخی نەوتی خاو کەمترین ئاستی خۆی لەماوەی شەش مانگی رابردوودا تۆمارکرد و نرخی زێڕیش بەرزبوونەوەی چاوەڕوان نەکراوی بەخۆیەوە بینی،  ئەوەش وەک کەرەستەیەکی گونجاو بۆ هێشتنەوە و هەڵگرتنی لەکاتی جەنگی بازرگانیدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە