فیلمی کوردی زاڵاوا لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی تۆرێنتۆی کەنەدا پێشوازییەکى گەرمى لێکرا

فیلمی کوردی زاڵاوا لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی تۆرێنتۆی کەنەدا پێشوازییەکى گەرمى لێکرا

پەیامی کورد      ...  فیلمی کوردی زاڵاوا لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی تۆرێنتۆی کەنەدا پێشوازییەکى گەرمى لێکرا

فیلمی سینەمایی کوردی زاڵاوا لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد ئەرسەلان ئەمیرى لە بەشی شەیدایانی نیوە شەو لە ٤٦ مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرێنتۆ لە ووڵاتی کەنەدا پێشوازییەکى گەرمى لێکرا.

فیلمی سینەمایی زاڵاوا لە دەرهێنانی سینەماکاری کوردى شارى سنە ئەرسەلان ئەمیریە و لە نووسینی هاوبەشی خاتوو ئایدا پەناهەندە و خاتوو تەهمینە بەهرام و ئەرسەلان ئەمیریە و بەرهەمهێنانی لە ئەستۆى خاتوو سەمیرا بەرادەری و رووحۆڵڵا بەرادەریییە.

فیلمەکە لە چوار کاتى جیاوازدا لە دووهەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە چوار سێکانسی جیاوازدا لە ٤٦ مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرێنتۆ لەسەر شاشەى سینەما نمایشکرا و لەلایەن بینەرانی هونه‌ری سینه‌ما و ڕۆژنامه‌نووسان، نووسەران و ڕخنەگرانی سینەماییه‌وە پێشوازییه‌کی بێ وێنه‌ی لێکرا.

زاڵاوا وەکوو یەکەمین فیلمی هەڵبژاردەی کوردیی و ئێرانی لە پاڵ پێنج بەرهەمی سینەمایی دیکە لە وڵاتانی جیاوازى جیهان لە بەشى پڕ بینەرترینى فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرێنتۆ نمایشکرا.

بەشی شەیدایانی نیوە شەو یەکێکە لە بەشە سەرەکییەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرێنتۆ کە لە ساڵی ١٩٨٨ و بە مەبەستی نمایشی فیلمەکانی ژانڕی تۆقێنەر، فانتازیا، زانستی، خەیاڵ و پڕشەڕ و شۆڕ دامەزراوە و نمایشی فیلمەکانی ئەو بەشە لە نیوەی شەو دەستپێدەکات و یەکێکە لەو بەشانەی کە گەنجەکانی هۆگری هونەری سینەما زۆر تامەزرۆی فیلمەکانی ئەم ڕووداوە پلە یەکەی سینەمای جیهانن.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرێنتۆ لەپاڵ فیستیڤاڵی ساندەنس گرنگترین فیستیڤاڵی ئەمریکای باکوورە و لە ٤٦ مینى ئەم خولەیدا کۆمەڵێک فیلم لە بەرهەمهێنانى سینەماکارانی ووڵاتانی جیاوازى جیهان تێیدا بەشداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە