بە ئامادەبوونی دەف ژەنانی سەرتا سەری ووڵاتی ئێران لە ڕۆژی جەژنی قورباندا هەشتەمین مێهرەجانی نەتەوەیی " دەف دەنگی ڕەحمەت " لە سنە دەستی پێ کرد.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٢ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی هەشتەمین مێهرەجانی نەتەوەیی بە ناوی " دەف دەنگی ڕەحمەت " لە هۆڵی سینەما بەهمەنی شاری سنە بەڕێوەچوو.
ئەم مێهرەجانە تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.
جێگای ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ پێش کردنەوەی فەرمی ئەم مێهرەجانە، کارنەڤاڵی دەف ژەنان لە سنە بەڕێوەچوو و سەدان دەف ژەن هاتنە مەیدانی ئازادیی شاری سنە.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە