پەیامی کورد... ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ غەززە شكست هێنا
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی شكستی هێنا لە گەیشتن بە پڕۆژە بڕٍیارێك بۆ راگەیاندنی ئاگر بەست لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و كەرتی غەززە.
كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەهەمبەر پڕۆژە یاسایەكی رووسیا هات بۆ راگەیاندنی ئاگر بەست لەنێوان ئیسرائیل و كەرتی غەززە.
نێردەی چین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی دەربڕی لە گەمارۆدانی كەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیل و پێشی وابوو ئەوە سزادانی هاوڵاتیانی مەدەنییە.
لەلایەن خۆشیەوە نێردەی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەكەی ناتوانێت پشتیوانی پڕۆژەكەی رووسیا بكات، چونكە حەماس زیانێكی زۆری بە ئیسرائیل گەیاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە