پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئێران بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئەمنییەتی مۆسکۆ سەفەری ڕووسیا دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، هەشتەمین کۆنفرانسی مۆسکۆ سەبارەت بە ئەمنییەتی نێودەوڵەتی لە ژێر ناو نێشانی " MCIS – ٢٠١٩ " لە ڕۆژانی ٢٣ – ٢٥ ی ئەیپریل بەڕیوە دەچێت .
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کۆنفرانسی نەوبەتی لە کاروباری ئەمنییەتی نێودەولەتی لە مۆسکۆ سازماندەیی کردووە . دەستووری ڕۆژی ئەم کۆنفرانسە لە سەر بابەتگەلێک دەست پێدەکات کە لە گرینگییەکی زیاتر لە شکڵگرتنی بیروباوەڕەکاندا لە سەر ئەمنییەتی جیهانی دا بێت .
بەشداربووان لەم دانیشتنی ئەم کۆنفرانسەدا بە گۆڕینەوەی بیر و بۆچوونەکانیان لە پەیوەندی لەگەڵ مەترسییە سەربازی و هەڕەشەگەلی شەڕ ، سیستەمی پێشکەوتووی کۆنترۆڵ لە سەر چەک و تەقەمەنییەکان دەبێت . دۆخەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرەڕای دەستکەوتن بە سەقامگیری هەمە لایەنەی دۆخەکە لە سووریا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت . هەروەها لە سەر بابەتی پەیوەندیدار بە ئۆپراسیۆنی پارێزەرانی ئاشتی ، پەرەپێدانی هاوکارییە سەربازییەکان و ئەمنییەتی ناوچەیی لە ئاسیا ، ئەفریقیا و ئەمریکای لاتین خەریک دەبن .
چاوپێکەوتنگەلێک بۆ پارکی سەربازی - ووڵات پەرەستی کولتوور و حەسانەوەی هیزە چەکدارەکانی ڕووسیا " پارییۆت " بۆ بەشداربووانی کۆنفرانس سازماندەیی دەکرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە