پەیامی کورد... مه‌سرور بارزانی: تاكوو مابین ئێمه واز له كه‌ركووك ناهێنین
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیداریدا له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاوازه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، باسی چه‌ند ساڵێكی ڕابردووی حوكمڕانیی كوردستان ده‌كات و وه‌ڵامی سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانیان ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/6/2023، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆمۆی دیداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاوازه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا وه‌ڵامی سه‌رنج و تێبینی و پرسیاره‌كانیان ده‌داته‌وه.
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێ: با ڕێگه بده‌ن، ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌توانم لێره بیكه‌م، له سلێمانی بیكه‌م، بزانن به چاوان خزمه‌تی سلێمانی ناكه‌م؟
له وه‌ڵامی پرسیارێكی تردا، ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ی ناحه‌زی منن، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندییان دراوه و ده‌یانه‌وێ به‌رده‌وام بن له گه‌نده‌ڵی و كه‌س ڕێگرییان لێ نه‌كا.
له‌باره‌ی كه‌ركووك و دۆخی جووتیارانی كوردیش له‌و سنووره، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه: تاكوو مابین، به خوا ئێمه واز له كه‌ركووك ناهێنین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە